پەلاماری سەرلەنوێی ئەمریکاو ئینگلیز بۆسەر یەمەن
میدیاکان ڕایانگەیاند کە ئەمریکاو ئینگلیز سەرلەنوێ هەڵیان کوتاوەتە سەر پارێزگەی حەدیدەی یەمەن.
فرۆکەکانی ئەمریکاو ئینگلیز لەدرێژەی دەستدرێژکاری خۆیان بۆسەر خاکی یەمەن ئەمڕۆ پەلامارێکی ئاسمانیان کردە سەر دورگەی کەمران"ی پارێزگەی حەدیدەی ئەو وڵاتە.
ئەو پەلامارانەش لە کاردانەوە بە هەڵمەتەکانی ئەرتەشی یەمەن بۆسەر کەشتیەکانی سەربە ڕژیمی زایۆنیست لەنێو دەریای سوورو عەرەب و مەدیترانە بەڕێوە چووە.
ئەرتەشی یەمەن لە مانگی نوامری ئەمساڵ دا بە مووشەک و خۆفڕ هەڵی کوتایە سەر کەشتیە بازرگانیەکانی ئەو ڕژیمە لەنێو دەریای سوورو عەرەب کە بەئامانجی لایەنگری لە خەڵکی فەلەستینی نیشتەجێی کەرتی غەزە بەڕێوە چوو.
لەبەرامبەردا واشینگتۆن هاوپەیمانیەکی نێودەوڵەتی بە بانگەشەی ئەوەی کە گۆیا بەرگری دەکا لە گەمیەوانی نێو دەریاکانی سوورو عەرەب پێک هێناوە، بەڵام بەپێی راپۆرتی میدیاکان ئەو هاوپەیمانیە بەکردەوە تووشی شکست هاتوە لەبەرامبەر هەڵمەتە موشەکیەکانی ئەنساروڵڵای یەمەن دا.