ئاب 23, 2024 20:38 Asia/Tehran

خەڵکی یەمەن ئەمڕۆ بۆ داکۆکی لە خەڵکی غەززە و شەرمەزار کردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕژانە سەر شەقامەکان.

دانیشتووانی پارێزگاکانی سەعدە، ڕەیمە، مەئاریب، عیمران و تەعز بۆ پشتیوانی لە خەڵکی فەلەستین و شەرمەزار کردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد. خۆپیشاندانی خەڵکی سەعدە لە ژێر ناوی " تا سەرکەوتن لەگەڵ غەززە و ئەلئەقساین" بەڕێوەچوو.خۆپیشاندەرانی یەمەنی بەردەوامبوونی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی غەززە و هەروەها درێژەپێدرانی دەسدرێژییەکانی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر یەمەنیان شەرمەزار کرد و داکۆکیی خۆیشیان لە هەڵمەتەکانی سوپای یەمەن دژ بە داگیرکەران دەربڕی.