یەمەن دوو کەشتی بازرگانی لەنێو دەریای سوورو کەنداوی عەدەن کردە ئامانج
ئاب 24, 2024 13:26 Asia/Tehran
ئەرتەشی یەمەن کەشتی یۆنانی سۆنشننی به هوی لەبەرچاو نەگرتنی یاسای قەدەغەی چوون بۆ نێو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراوی لەنێو دەریای سووری کردە ئامانج.
سەرتیپ یەحیا سەریعی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە ئەو هێزانە ئەو هەڵمەتەسەربازیەیان لەنێو دەریای سووردا بەڕێوە بردوە.ئەرتەشی یەمەن دیسانەوە وریایی دا بەرامبەربە لەبەرچاو نەگیرانی یاسای قەدەغەی هاتووچۆبەرەو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو ڕاشیگەیاند کە ئەو کەشتی و کۆمپانیایانەی کە ئەو یاسایە پێشێل بکەن تووشی زەبری گورچکبڕتر دەبنەوە.
هێزەکانی ئەو وڵاتە بەڵێنیان داوە تاکاتێک کە ڕژیمی زایۆنیست پەلامارەکانی بۆسەر کەرتی غەزە ڕانەگرێ هێرش کردنەسەر کەشتیەکانی ئەو ڕژیمەو هەمووی ئەو کەشتیانەی کە لە دەریای سوورەوە بەرەو خاکی داگیرکراو بەڕێوەن هەروا بەردەوام دەبێ.