ئاب 28, 2024 20:06 Asia/Tehran
  • هەڵمەتی تۆڵەکەرەوەی حیزبوڵڵا بۆسەر  بنکەیەکی سوپای رژیمی زایۆنیستی

بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان لە وەڵامدانەوە بە پەلاماری رژیمی زایۆنیستی بۆسەر "بوقاع"، بنکەیەکی سوپای ئەو رژێمەی لە شارۆچکەی زایۆنی نشینی "یەعرا" کردە ئامانج.

بزووتنەوەی حیزبوڵڵا ڕایگەیاند، لە هەڵمەتێکی خۆفڕیدا، هەڵیکوتاوەتە سەر بنکەی تازە دامەزراوی تیپی رۆژاوایی سوپای رژیمی زایۆنیستی لە شارۆچکەی زایۆنی نشینی "یەعرا".حیزبوڵڵا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە وەڵامدانەوە بە دەسدرێژکارییەکانی دوژمنی زایۆنی بەدژ بوقاع، خۆڕاگریی ئیسلامی شوێنی جێگیربوونی ئەفسەران و لەشکریانی دوژمنی لە "یەعرا" بەوردیی بەئامانج گرتووە. ئەو هەڵمەتە، بە خۆفڕێکی هێرشبەر ئەنجامی گرت و راستەوخۆ، ئامانجەکەی پێکا.شەوی ڕابردوو، خۆفڕێکی رژیمی زایۆنیستی، پەلاماری ئۆتۆمبیلێکی دا لە پارێزگای بوقاع هەڵکەوتوو لە باکوری رۆژهەڵاتی لوبنان .لەلایەکی دیکەوە، خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان ڕایگەیاندبوو کە لە وەڵامدانەوە بە پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر شارۆچکەی "ئەلموجادل" هەڵکەوتوو لە باشوری لوبنان، بە درۆن، بنکەی سەرکردایەتی گوردانی"ئەلسەهل" و سەربازگەی "بەیت هەلەل"ی چەکدارانی زایۆنی کردۆتە ئامانج.