خۆپیشاندانی بنەماڵەی یەخسیرانی فەلەستینی لە تیل ئابیب بە هەڵگرتنی ٢٧ تابوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i430928-خۆپیشاندانی_بنەماڵەی_یەخسیرانی_فەلەستینی_لە_تیل_ئابیب_بە_هەڵگرتنی_٢٧_تابوت
بنەماڵەی یەخسیرانی زایۆنی لە لایەن گروپەکانی خۆڕاگری لە غەززە ئەم جارە لە ناڕەزایەتیەکانی خۆیان ٢٧ تابوت ، بە ژماری یەخسیرانی ئیسرائیلی کوژراو یان ، نومایش دا.
(last modified 2026-06-27T16:23:09+00:00 )
ئه‌یلوول 07, 2024 03:46 Asia/Tehran

بنەماڵەی یەخسیرانی زایۆنی لە لایەن گروپەکانی خۆڕاگری لە غەززە ئەم جارە لە ناڕەزایەتیەکانی خۆیان ٢٧ تابوت ، بە ژماری یەخسیرانی ئیسرائیلی کوژراو یان ، نومایش دا.

بنەماڵەی یەخسیرانی زایۆنی لەلایەن هێزەکانی خۆڕاگری لە کەرتی غەززە ، بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان جارێکی تر داواکاری خۆیان لەمەڕ دەسڕاگەیشگتن بە ڕێککەوتنی گواستنەوەی یەخسیران لەگەڵ بزوتنەوەی حەماسیان ڕاگەیاند.

ناڕازیان بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان لە سەرزەویە داگیرکراوەکان پییان داگرت کە دوای گەڕانەوەی تەرمی شەش یەخسیری تر لە کەرتی غەززە ، تیل ئابیب دەبێ دەستی ڕابگات بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ هێزە فەلەستینیەکان. کەناڵی ١٢ی تەلەفیزیۆنی ڕژێمی زایۆنیش ڕاپۆرتی دا کە بنەماڵەی یەخسیرانی زایۆنی ٢٧ تاوتیان لە ناوەندی تیل ئابیب بە نیشانی ژماری یەخسیرانی کوژراوو نومایش داوە.

ئەمە چەندەمین خۆپیشاندانی یەک لە دوای یەکی بنەماڵەی یەخسیرانی زایۆنیە کە لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە کێشە نانەوەکانی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لەسەر ڕێگای گواستنەوە ی یەخسیران لەگەڵ هێزە فەلەستینیەکان بەڕێوە دەچێت.