هەڵمەتی مووشەکیی و خۆفڕیی خۆڕاگریی لوبنان بۆسەر ئامانجگەلی سەربازیی رژیمی زایۆنی
حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە خەباتکارەکانی جارێکی دیکە پێگەکانی سوپای زایۆنییان مووشەکباران کردووە.
خۆڕاگریی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، خەباتکارانی خۆڕاگریی ئیسلامی بۆ پشتگریی لە گەلی راوەستاوی فەلەستین لە کەرتی غەززە و بۆ داکۆکی لە موقاوەمەی بوێرانەی ئەوان و لە وەڵامدانەوە بە کوشت و بڕی دوژمنی ئیسرائیلی لە شارۆچکەی "کفەرجوز" بە کۆمەڵێک درۆن، هێرشیان کردەسەر پێگەی فیلون (ناوەندی تیپەکانی لەشکری٢١٠) و جبەخانەکانی سوپای داگیرکەری ئیسرائیل لە ناوچەی باکوری لە باشوری رۆژهەڵاتی شاری داگیراوی "سەفێد".
لە درێژەی ئەو بەیاننامەدا هاتووە: بەکرانەئامانجی شوێنی جێگیربوونی ئەفسەران و چەکدارانی دوژمن، ڕاستەوخۆ ئەو درۆنانە، ئامانجە دیاریکراوەکانیان پێکا کە خەساری جیددییان وێکەوت.
هائارێتسیش لەوبارەوە نووسی: ئەو درۆنەی لە باشوری لوبنانەوە هاوێژرابوو لەنزیک سەفێد کەوتەخوار و لەو شوێنە ئاگرکەوتنەوە ڕووی دا.
سەرچاوە هەواڵییەکان هەروەها ڕایانگەیاند، مووشەک گیراوەتەوە پێگەکانی رژیمی ئیسرائیل لە مەزراکانی شەبعا و تەپۆڵکەکانی "کفار شەعبە" لە باشوری لوبنان.
خۆڕاگریی لوبنان هەروەها بنکەی "المرج"ی رژیمی زایۆنی مووشەکباران کرد.