پەلاماری تیرۆریستی لە لوبنان و لەڕێگەی تەقاندنەوەی پەیجێرەکانەوە
وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند کە لەئاکامی پەلامارە پەیجێریەکانی ئەمڕۆی ئەو وڵاتەدا نۆ کەس کە زۆربەیان منداڵن شەهید بوون
هاوکات زۆرتر لە ٢٨٠٠ کەسیش بریندار بوون، عەلی عەماری پەرلەمانتاری لوبنانی ڕایگەیاند کە کوڕە گەنجەکەی لەو پەلامارەدا شەهید بوەو موجتەبا ئەمانی باڵوێزی ئێران لە بەیرووتیش لەئاکامی ئەو کردەوە تیرۆریستیەدا بریندار بوە، بەڵام بارودۆخی جەستەیی بەجێگیر ڕاگەیاندراوە.تەقێندرانەوەی ئەو ئامێرانە جگە لەزاحیەی باشوری بەیرووت لەچەند ناووچەیەکی باشورو ڕۆژهەڵاتی لوبنانیش ڕوی داوەو دەوترێ کە پەلاماری سایبری زایۆنیستەکان و دزەی پلانڕێژکراوی ئەو ئامێرانە بۆتە هۆی تەقینەوەی ئەو تەقینەوەو تاکوو ئێستاش زانیاری ورد سەبارەت بە ژومارەی بریندارەکانی ئەو پەلامارە تیرۆریستیە و تەقاندنەوەی پەیجێڕەکان لەبەردەستا نیە.تەندروستی لوبنان وێرای ڕاگەیاندنی بارودۆخی نائاسایی لەنێو نەخۆشخانەکان ڕاشیگەیاندوە کە با هاووڵاتیان ئامێری پەیجێر لەجۆیان بەدوور ڕابگرن.پەیجێر لە لوبنان وەک ئامێرێکی پەیوەندی گرتنی ئاسایشی نیەو هەموو هاووڵاتی و چین و توێژەکان بەپێی نەریت کەڵکی لێ وەردەگرن نەخۆسخانەکانی باشوری بوقاع و زاحیەی باشور خوازیاری دانی بەپەلەی خوێن بوون.سەرچاوە لوبنانیەکانێش رایانگەیاندوە کە نەخۆشخانەی زانکۆی ئەمریکی بەیرووت هەفتەیەک لەمەو بەر ئامێری پەیجێری فەرمانبەرەکانی خۆی بەبیانوی چاکردن کۆکردۆتەوە.لەهەمان کات دا میدیا ئیسڕائیلیەکان ڕایانگەیاندوە کە لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی داوای لە وەزیرەکان کردوە تاکوو سەبارەت بەم ڕوداوەی لوبنان هیچ وتووێژێک نەکەن.