زۆرتربوونی ڕێژەی شەهیدو بریندارەکانی تەقینەوەکەی لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i431238-زۆرتربوونی_ڕێژەی_شەهیدو_بریندارەکانی_تەقینەوەکەی_لوبنان
وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند کە لەئاکامی تەقینەوەکانی دوێنێی ئەو وڵاتەدا 20 کەس شەهیدو زۆرتر لە ٤٥٠ کەسیش بریندار بوون.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2024 07:26 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند کە لەئاکامی تەقینەوەکانی دوێنێی ئەو وڵاتەدا 20 کەس شەهیدو زۆرتر لە ٤٥٠ کەسیش بریندار بوون.

بەپێی ئاماریی نوێی وەزارەتی تەندروستی لوبنان لەئاکامی تەقینەوەکانی دوێنێی ئامێرەکانی بێسیم تاکوو ئێستا ١٤ کەس شەهید بوون و زۆرتر لە ٤٥٠ کەسیش بریندار کراون.هەر لەم پەیوەندیەدا سەرچاوەکان بەبڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک ڕایانگەیاند کە لەئاکامی تەقینەوە نوێکان دا لە دەڤەرە جۆربەجۆرەکانی لوبنان ماڵ و ئۆتۆمبێلی خەڵک ئاگری گرتوەو بنیاتە فریاگوزاری و تەندروستیەکانی ئەو وڵاتەش لە ئامادەباشی دان و خەریکن بریندارەکان ڕادەگوێزنە نەخۆشخانە.

بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکانیش تەقینەوەی پەیجێرەکان لە بەیرووت و بەعلبەک و شارەکانی تری لوبنان بۆتە هۆی برینداربوونی ژومارەیەکی دیکە لە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە.