کاربەدەستێکی یەمەنی: رۆژانی داهاتوو، رۆژانێکی سەرسوڕهێنەر دەبێ
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن لە لێدوانێکدا پێی داگرت؛ رۆژانی داهاتوو، رۆژانێکی سەرسوڕهێنەر دەبێ بۆ دوژمنان.
"مەهدی مەشات" لە پەیامێکدا دەیەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ٢١ی سیپتەمبەری لە سەید"عەبدولمەلک حوسی"، خەلک و خەباتگێرانی یەمەنی پیرۆزبایی کرد و وتی: ٢١ی سیپتەمبەری٢٠١٤ لیژنە جەماوەریەکانی یەمەن بە سەرۆکایەتی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا پاش مانگێک ناڕەزایەتی دەربڕین و مانگرتن گەیشتنە شاری سەنعای پایتەختی ئەو وڵاتەو کۆنترۆڵی ئەو شارەیان گرتە دەست.سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن وتیشی: ساڵڕۆژی شۆڕشی٢١ی سیپتەمبەر لەکاتێکدایە کە یەمەن زیاتر لە دە مانگە لە تەنیشت گەلی ستەملێکراوی فەلەستین لە شەڕی ئازادیبەخش و جەهادی پیرۆزدا، ئەرکە دینی و بنچینەییەکانی جێبەجێ دەکا.وتیشی: پرسی فەلەستین هەر لەسەرەتاوە وەک پرسی سەرەکیی گەورەترین ستەمێک کە ریشەی هەموو زوڵم و ستەمەکانی ناوچەو جیهانی ئیسلامی لەخۆگرتووە، خرایە ئەولەویەتی شۆڕشی ٢١ی سیپتەمبەر.سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن هەروەها وتی: هێرش وهەڵمەتەکانی یەمەن تاکاتێک کە دەسدرێژکاریی و گەمارۆی غەززە درێژەی بێ، بەردەوام دەکرێ و هەڵوێستی یەمەن، لەتەنیشت گەلی ستەملێکراوی فەلەستین هەتا ئازادکرانی بەتەواوەتی فەلەستینی داگیرکراو لە چنگ داگیرکەرانی زایۆنی، پاوەجێ و بنچینەیی دەبێ.مەشات لەبارەی پرسە ناوخۆییەکانی یەمەنیش جەختی کرد لەسەر ئیرادەی خۆی بۆ دەسڕاگەیشتن بە ئاشتیی دادپەروەرانە کە بەقازانجی هەمووان بێ.