ئه‌یلوول 30, 2024 20:38 Asia/Tehran
  • کەوتنە خوارەوەی خوفڕێکی ئەمریکی لە لایەن یەمەنەوە

یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن کاتژمێرێک لەمەوبەر لە بەیاننامەیەک دا کەوتنە خوارەوەی خۆفڕێکی ئەمریکی ڕاگەیاند .

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی لە جیهادی پیرۆز بۆ لاگری لە باهۆزی ئەقساو سەرکەوتنی نەتەوەی فەلەستین و لوبنان  یەمەن  توانی  خۆفڕێکی  ئێم کی یو نۆی  ئەمریکی لە ئاسمانی پارێزگەی سەعدە بکاتە ئامانج و بیخاتە خوارەوە.

ئەوە یازدەهەمین فڕۆکە لەوجۆرەیە کە سیستمی  بەرگری ئاسمانی یەمەن  خستوویەتە خوارەوە.

سەریع وتیشی  : بەرلەمەش دوژمنی زایۆنیستی  بە پشتیوانی ئەمریکا حەڤدە جار پەلاماری کردوەتەسەر هێزگەی کارەبا و وزەی پارێزگەی حودەیدە   کە بووەتە  هۆی شەهید بوونی  پێنج شارومەند و بریندار بوونی  57 کەسی دیکە.

یەحیا سەریع لە کۆتایی دا جەختی کرد لەسەر درێژەی خۆڕاگری و لاگری لە فەلەستین و لوبنان .