ڕێگای پێوەندی نێوان لوبنان وسووریا پچڕا
پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بووە هۆی بڕانی ڕێگای پێوەندی لوبنان و سووریا ؛ ئەم پەلامارە زیان وخەسارێکی لێنەکەوتووەتەوە
وەزیری ڕێگاوبانی لوبنان بە هەواڵدەری ڕوێترزی وت: پەلاماری بەیانی ڕۆژی هەینی ئیسرائیل لە نزیک تێپەڕگەی سنووری لوبنان لەگەڵ سووریا ، ئەم جادەیەی کە دەیان هەزارتەن لە خەڵک بۆ هەڵاتن لە بۆمبارانەکانی ئەم ڕژێمە لە ڕۆژەکانی ئەم دواییە کەڵکیان لیی وەرگرتبوو، داخستووە.
" عەلی حەمیە" وتی : پەلاماری ئیسرائیل لەناوخۆی خاکی لوبنان چاڵێکی چوارمێتری دروست کردووە.
پیشتر وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە بانگەشەی کردبووگروپی حیزبۆڵڵای لوبنان لەم تێپەڕگەی بۆ گواستنەوەی کەرەسەو ئامیری سەربازی بۆ لوبنان کەڵک وەردەگرێت.
"ئاویجای ئادرعی" وتەبێژی سوپای داگیرکەر بۆ میدیا عەرەبیەکان، لە پەیامێکدا لە کەناڵی ئیکس نووسیی: هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل ئیزنی قاچاخی ئەم چەکانە نادەن وهەربەوجۆرەی کە لەدڕێژایی شەڕ پیشانیان داوە، ئەگەرناچاربن بە پەلامارکردن، لە ئەنجام دانی گۆمان ناکەن . بەم حاڵە ، وەزیری ڕێگاوبانی لوبنان ڕۆژی پێنجشەممە پیداگرتبوو کەئەم تێپەڕگەیە لە ژێر کۆنترۆڵی حکۆمەتی لوبنان دایە. بەپێی داتاکانی حکۆمەتی لوبنان، زیاتر لە ٣٠٠ هەزارتەن ، کە زۆرێنەیان سووریایین پەنایان گرتووە لە ساڵەکانی ئەمدواییە لە لوبنان دابوون ، لەکاتی تەشەنای پەلامارەکانی ئیسرائیل لە لوبنان لە دەڕۆژی ڕابردوو، لەڕێگەی ئەم تێپەڕگەیە هەڵاتن بۆ سووریا .