لوبنان لە دوازدەهەمین ڕۆژی دوستدرێژکاری سەربازی ڕژێمی زایۆنی/ تەقینەوەی سامناک لە باشووری بەێروت
دەستدرێژی سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر لوبنان ، ئەمڕۆ هەینی ، چووەتە ناو دوازدەهەمین ڕۆژی خۆی
ڕاپۆرتەکان میدیایی باس لە پەلاماری قورس بۆ سەر زاحیەی باشووری وبیسترانی دەنگی تەقینەوە لە نزیک فڕگەی بەێروت دەکەن . بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدریەکان، بەێروت ، بەتایبەت گەڕەکی زاحیە شەوی پێنجشەممە لە سەر جومعە ، وبەیانی ئەمڕۆ هەینی ، درایە بەر پەلاماری قورسی ڕژێمی ئیسرائیل.هەواڵدەری ڕۆێترزدەبیژێت ئەم پەلامارانە لە پەلامارێک کە بووە هۆی شەهید کرانی سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا گەورەتر بووە . بە قسەی شایەتحاڵان تەقینەوەکە بەڕادەیەک بەرزبووە کە دەنگی لە شاری باشووری " سووری " لوبنانیش بیستراوە/.
کەناڵی هەواڵی ئیسکانی نێوز نووسیی گەڕەکێک کە ئیسرائیل داویەتە بەربۆمبەباران مەودایەکی کەمی لەگەڵ فڕگەی بەێروت هەیە . کەناڵی هەواڵی ئەلجەزیرە هەروەها ڕاپۆرتی دا پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی لە زاحیەی بەێروت چەند بینای کاول کردووە .