تشرینی یه‌که‌م 07, 2024 12:23 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی پەلاماری داگیرکەران بۆ سەر لوبنان لە ڕۆژی ١٥/شەپۆلی پەلامارەکانی حیزبۆڵڵا بۆ سەر حەیفا بە مۆشەکی فادی ١

پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی لە پانزەهەمین ڕۆژ بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکان وپۆمپ بەنزینەکان لە باشووری لوبنان لە حاڵێکدا بەردەوامە کە حیزبۆڵڵا لە وەڵام بە پەلاماری ڕژێمی داگیرکەر بۆسەر کەسانی ناسەربازی لەگەڵ شەپولێک لە موشەکەکانی فادی ١، حەیفایان دایە بەرپەلامار

حیزبۆڵڵای لوبنان بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند : لە وەڵام بە پەلاماری ڕژێمی داگیرکەر بۆسەر کەسانی ناسەربازی بە موشەکی فادی ١، ناوەند وپێگەی ئەلکرمل لە باشووری حەیفای داوەتە بەر پەلامار. حیزبۆڵڵای لوبنان وتیشی لە سەروبەندی پشتیوانی وداکۆکی گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە وخۆڕاگری بوێرانەو شەرافەتمەندانەیان وبەرگری کردن لە لوبنان ونەتەوەکەی، خەباتکارانی خۆڕاگری لە چوارچیوەی زەنجیرە هەڵمەتی خەیبەر ، پێگە وناوەندی ئەلکرمل یان لە باشووری شاری داگیرکراوی حەیفا موشەک باران کرد. بە پێی ڕاگەیاندنی حیزبۆڵڵا ئەم هەڵمەتە بەهاوێژرانی شەپولێک لە موشەکەکانی فادی ١ئەنجام بووە. هەرلەم حاڵەدا سەرچاوە عێبری زمانەکان لە شەیتەنەتێکی هەواڵی دا بەبێ ئاماژەدان بە زیان وخەساری پەلامار بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەلکرامل لە حەیفا ڕاپۆرتیان دا کە یەکێ لە موشەکەکان بەشێوەی ڕاستە وخۆکەوتووە لەبینایەک لە حەیفا وبەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوونە. هەرلەوحاڵەدا ڕاپۆرتی سەرچاوە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن کە فڕٶکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە لە درێژەی زەنجیرە پەلامارەکانیان لە حەوت نۆرە دا بینا ئاوەدانەکان وشوێنەکانی سوتەمەنیان لە ناوچەی " سان تبریز" و" ئەلمیکانیک" لە گەڕەکی حەدەس "ی بەیروت " بۆمباران کردووە . ژێدەرە هەواڵیەکان هەروەها لە پێنجەمین بۆمبارانی شارۆچکەی ئەلخیام " لەباشووری لوبنان هەواڵیان دا. فڕٶکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی چەندساعەت لەمەوبەریش ناوچەی " ئەلحەدەس" لەزاحیەی باشووری بەیروتیان بۆمباران کرد.سوپای ڕژێمی زایۆنی لە دووهەمی ڕەزبەرهەتا ئێستاکە ناوچەکانی باشووری پێتەختی لوبنانیان زۆرجاران بۆمباران کردووە. ئەم بۆمبارانانە هەتا ئێستاکە سەدان شەهید وبرینداری لێکەوتووەتەوە وژمارەیەکی زۆر لە شارومەندانیش لەم ناوچانە ئاوارە بوونە . ڕاپۆرتی چرکە بەچرکەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان وبەربەرەکانی حیزبۆڵڵا": ژمارەیەک لە زایۆنیەکان لە پەلامارەکانی موشەکی حیزبۆڵڵا بۆسەر تیلاڤێڤ برینداربوونە .

 

سەرپەیڤ