پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر زاحیەی بەیرووت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i432082-پەلاماری_ئاسمانی_ڕژێمی_زایۆنیستی_بۆسەر_زاحیەی_بەیرووت
سەرچاوە میدیاییەکان باسی چوارپەلاماری ئاسمانی سوپای تیرۆریان کرد بۆسەر زاحیەی باشووری بەیرووت بەتایبەتی گەڕەکی حارە حەریک کە هەندێ لە چاوەدێران دەڵێن دوژمنی زایۆنیستی ئەزانێ بانکی ئامانجەکانی کۆتایی پێهاتووە و بەم پەلامارانە هیچ شتێک چارەسەر ناکات بەڵکوو ئەیەوێ ئاستی کۆچ پێکردنی خەڵک پەرەپێ بدات.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 20, 2024 06:36 Asia/Tehran
  •  پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر زاحیەی بەیرووت

سەرچاوە میدیاییەکان باسی چوارپەلاماری ئاسمانی سوپای تیرۆریان کرد بۆسەر زاحیەی باشووری بەیرووت بەتایبەتی گەڕەکی حارە حەریک کە هەندێ لە چاوەدێران دەڵێن دوژمنی زایۆنیستی ئەزانێ بانکی ئامانجەکانی کۆتایی پێهاتووە و بەم پەلامارانە هیچ شتێک چارەسەر ناکات بەڵکوو ئەیەوێ ئاستی کۆچ پێکردنی خەڵک پەرەپێ بدات.

کەناڵی مەیادین لەم بارەوە وتی کە سەدان دەنگی تەقینەوەی توند لە زاحیەی باشووری بەیرووت بیستراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکان ، سوپای ڕژێمی تیرۆر چوار جار زاحیەی باشووری بەیرووت بەتایبەت گەڕەکی حارە حەریکیان بوردومان کرد.

ئەم پەلامارانە دوای  یەک حەوتە وەستانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر زاحیەی باشووری دەست پێکراوە.

پەیامنێری کەناڵی مەسیرەی لوبنانیش لەمبارەوە وتی : پەلاماری زایۆنیستەکان دوای ئەوە ئەنجام بووە کە لە ماوەی حەوتەی ڕابردوودا زاحیەی باشووریی بەیرووت هێور ببوو.

ناوبراو وتی : دوژمنی ئیسرائیلی  ئەیەوێ  بە وەبەرپەلاماردانەوەی زاحیەی باشووری بەیرووت پێش بە گەڕانەوەی خەڵک بۆ نێو ماڵەکانیان بگرێت.