تشرینی یه‌که‌م 21, 2024 17:14 Asia/Tehran
  • شەهیدکرانی ٣٣ فەلەستینی لە پەلامارەکانی ئەمڕۆ بۆسەر غەززە

ژێدەرە فەلەستینیەکان لە شەهیدکرانی ٣٣ کەس بەهۆی پەلامارەکانی ئەمڕۆ دووشەممەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە هەواڵیان دا

ژێدەرە پزیشکیەکان لە فەلەستین ڕایانگەیاند کە لە پەلامارەکانی ئەمڕۆی سوپای تیرۆریستی زایۆنی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە هەتا ئەم کاتە ٣٣ شەهیدی لێکەوتووەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە نێوان شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە ٢٧ فەلەستینی لە پەلاماروبومبارانەکانی باکووری ئەم کەرتە شەهید بوونە.

سوپای ڕژێمی زایۆنی کە ڕٶژی ڕابردوو یەکێ لە دڵهەژینترین ڕۆژەکانی خۆی دوا بەدوای کوژرانی چوارسەربازی پلە بەرزی خۆی لە کەمینی خۆڕاگری فەلەستینی تیپەڕاند ، بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە پەلامارە جەنایەتکارانەکانی خۆی بۆ سەر ماڵی فەلەستیەکانی تەشەنا پیدا.

ڕژێمی زایۆنی بە پەلاماری دڕندانەبۆسەر جبالیا وپەلامارە توپخانەییەکان بۆ سەر ماڵە فەلەستینیەکان  لە گردوپەڕی باکووری ڕۆژئاوای شاری غەززە ژمارەیەک لە فەلەستینیەکانی شەهید وبریندارکرد. لەهەڵمەتی پاشنێوەڕووی دوێنێ گوردانەکانی قسام لقی سەربازی حەماس ، لەجبالیا چوارئەفسەری پلە بەرزی ئیسرائیلی لەوان فەرماندەی تیپی زرەیی ٤٠١ کوژران .

 

سەرپەیڤ