تشرینی یه‌که‌م 26, 2024 12:45 Asia/Tehran
  • نتانیاهۆووەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنی چوونە حەشارگە

میدیایەکی زایۆنی لەقاوی دا کە بنیامین نتانیاهۆوسەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە هاوڕێ لەگەڵ یوئاوگاڵانی وەزیری شەڕی ئیسرائیل هەڵاتن بۆ حەشارگە

ڕٶژنامەی زایۆنیستی " یسرائیل هیوم " ڕایگەیاند کە نتانیاهۆ ووەزیری جەنگ کابینەکەی ڕەوانەی ژۆرێکی زێرخانەیی لە بنلەی وەزاڕەتی جەنگی ئەم ڕژێمە بوون .

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا جۆربەجۆرەکان ، پەنابردنی نتانیاهۆوگاڵانت بۆ حەشارگە لە ترسی پەلاماری هێزەکانی خۆڕاگری بووە. ئەم کارەی نتانیاهۆ وگاڵانت دوای ئەوە ئەنجام دەبێت کەبڕێک لە میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی ئیدعای پەلامار بۆ سەر بڕێک لە ناوەندەکان لە ئێرانیان کردووە.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە شارومەندانی تارانی لە بیستنی چەنددەنگی بەهێزوبەرز لە دەوروبەری ئەم گەورە شارە هەواڵ ئەدەن .نزیک بە ساعەتی دوو پازدە دەقەی بەیانی ئەمڕۆ شەممە پێنجەمی خەزەڵوەردەنگی چەند تەقینەوەی بەرزوبەهێز وەکوو دەنگی تەقینەوە بەتایبەت لە ڕۆژئاوای تاران بیسترا.

پێوشوێن گرتنەکان لە ناوەندە فەرمیەکان بۆ دیاری کرانی هۆی دەنگەکان بەردەوامە سەرچاوە ئاسایشتیەکان ڕایانگەیاند: خەرێكی لێکدانەوەی سەرچاوەی دەنگە بەهێزەکان لە دەوروبەری تارانین .سەرچاوەیەکی ئاسایشتی ڕایگەیاند : بڕێک لە دەنگە بیستراوەکان سەرچاوەگرتوو لە چالاکی پەدافەندی ئاسمانی لە تاران بووە ولەڕەوتی ئەم ڕووداوەدا پەدافەندی ئاسمانی سەرکەوتووانە کاری ئەنجام داوە.

ناوبراو وتی: خەڵك هیچ سەرنج نەدەنە شایعە ودەنگوو، بڕێک وێنەی بڵاوکراوە لە میدیاکان هاوپێوەند بە ڕابردوویە . ئەم سەرچاوە ئاسایشتیە لەدرێژە داوتی: وردیاتی ئەم ڕووداوە خەرێکە لێک ئەدرێتەوە.

.  

 

سەرپەیڤ