تشرینی یه‌که‌م 26, 2024 14:17 Asia/Tehran
  • حەماس کاروکردەی ڕژێمی زایۆنی لەدژی ئێرانی ئیدانە کرد

بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی "حەماس" لە کاردانەوە بە دەسدرێژکاری ڕژێمی زایۆنیستی بە کۆماری ئیسلامی ئێران : ئەم کارە دەسدرێژکارانانە کە ئامانجە سەربازیەکان لە چەند پارێزگەی ئێرانی داوەتە بەر دەسڕێژ ، بنپێکردنی ئاشكرای سەروەری ئێران وهەڕەشەیە لەدژی ئەمنیەتی ناوچە وسەلامەتی نەتەوەکان .

بەرپرسایەتی شوێنهاتەکانی ئەم دەسدرێژکاریە کە بە پشتیوانی ولاگری ئەمریکا ئەنجامی گرتووە، بەشێوەی تۆکمە و تەواو لەئەستۆی ڕژێمی داگیرکارە. ئەم پەلامارانە ، جارێکی تر شۆناسی جەنایەتکارانەی ڕژێمی زایۆنیستی پیشان ئەدات، ڕژێمێک کە درێژە ئەدات بەڕشتنی خوێنی کەسانی ناسەربازی بێ تاوان لە غەززە ، لوبنان ووڵاتانی تری عەرەبی وئیسلامی ،ولەپشتیوانی سەربازی وسیاسی ئەمریکا وبڕێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی قازانج ئەکات.

ئێمە لە ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێران وپەدافەندە ئاسمانیەکەی بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ ئەم پەلامارە ڕێزئەگرین وپیداگری ئەکەین کە ئەم خۆڕاگریە ، هەڵوێستی نەتەوە ئازادەکان لەبەرامبەر زاڵیەتی خوازیەکانی زایۆنیستی – ئەمریکایی بەهێزتر دەکات.

جاڕێکی تر یەکێتی ویەکگرتوویی وپشتیوانی خۆمان لە ئێران لە بەربەرەکانێ لەگەڵ ستکباروڕژێمی زایۆنیستی ڕادەگەینین ولە هەڵوێستی بوێرانەی نەتەوە وڕێبەری ئێران لە پشتیوانی کردن لە ئارمانجەکانی گەلی فەلەستین ڕێزدەگرێن .

 

سەرپەیڤ