تشرینی یه‌که‌م 31, 2024 09:19 Asia/Tehran
  • هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری ئەمریکا وبەریتانیا بۆ سەر پارێزگەی حۆدەیدە

بەیانی ئەمڕۆپێنجشەممە ئەمریکا وئینگلیزهێرشی ئاسمانیان کردە سەرپارێزگەی حۆدەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن

فڕۆکە شەڕکەرە ئەمریکی وئینگلیزیەکان ناوچەیەکیان لە نزیک زانکۆی حۆدەیدە بۆمباران کرد.

هەتا ئێستاکە لەبارەی خەساروزیانە شێمانەییەکانی ئەم پەلامارە کە لەناوچەی " ئەلحوک" ئەنجام بووە" هیچ ڕاپۆرێک بڵاو نەکراوەتەوە.ئەمریکا وئینگلیز بەیانی ئەمڕۆ ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی دوابەدوای بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان، پەلاماربۆسەر بنکە وناوەندەکانی ئەنسارۆڵڵا ی یەمەنیان دەستپێکردووە.

ئەم پەلامارانە دوای ئەوە ئەنجام بووکەسوپای یەمەن لە چەند مانگ لەمەوبەر بۆ داکۆکی کردن لە خۆڕاگری گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە چەند گەمیی زایۆنی یاگەمیی نێردراوسەرزەویە داگیرکراوەکان لە دەریای سوور وتەنگەی بابۆلمەندەبی دایە بەر پەلامار.

هێزەکانی سوپای یەمەن بەڵێنیان داوە هەتا کاتێک کە ڕژێمی زایۆنی پەلامارەکانی خۆی بۆسەر غەززە ڕانەگرێت، پەلاماربۆ سەر گەمیەکانی ئەم ڕژێمە یاگەمیەکانی نێردراوبۆ سەر زەویەداگیراوەکان وشوێن گەلێک لە سەرزەویە داگیرکراوەکان بەردەوام دەکەن .

 

 

 

سەرپەیڤ