٢٠کوژراووبریندارلە تەقینەوەی بەلوچستان"ی" پاکستان
تشرینی دووهم 01, 2024 10:24 Asia/Tehran
تەقینەوەی بۆمب لە ناوچەی "مستونگ" هەڵکەوتوو لە ئیالەتی بەلوچستان"ی" پاکستان بووەهۆی کوژرانی چوارکەس وبرینداربوونی لانی کەم شازدەکەس
بەپێی ڕاپۆرتی تەلەفیزیۆنی نیشتمانی پاکستان، پۆلیس لە ئیالەتی بەلوچستان ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ ترۆمبیلی هێزە ئاسایشتیەکان تەقێندرایەوە کە بەهۆیەوە چوارکەس لەوان قوتابێک کوژران. وەزیری ناوخۆی پاکستان لە پەیامێکدا تەقینەوەی تیرۆریستی لە شاری "مستونگ
" کە بووەهۆی برینداربوونی ١٦ کەس، ئیدانە کرد.هەتا ئێستاکە هیچ گروپ یان تاقمێک بەرپرسایەتی تەقینەوە لە ئیالەتی بەلوچستان"ی پاکستانی نەگرتووەتە ئەستۆ. گروپە جیایی خوازەکانی بەلوچ کە لەلایەن حکۆمەتی پاکستانەوە لە ناو لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستەکان دانراون، بەرپرسایتی زۆربەی پەلامارە خۆکوژوبۆمب ئاخنکراوەکان لەم ئیالەتە ئەگرنە ئەستۆ.