خۆپیشاندان بۆ لاگریی لە خۆڕاگریی غەزە
سەدان هەزار کەس لە خەڵکی یەمەن و ئوردون بو پشتیوانی لە خەڵکی فەلەستین و لوبنان خۆپیشاندانیان کرد
ڕێپێوانی بەربڵاوی خەڵکی یەمەن ئەمڕۆ لە پارێزگەکانی سەعدە ڕیمە مەئارب و ناوچەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بۆ لاگری لە ڕاوەستاوی خەڵکی فەلەستین ولوبنان بە دروشمی " لەگەڵ غەزە و لوبنان . ئامادەیی و وشیاریی لە هەمبەر هێزە پاوانخوازەکان " بەڕێوە چوو. خەڵکی ئوردونیش بە خۆپیشاندان بە مەبەستی پشتیوانی لە خۆڕاگری فەلەستین لە کەرتی غەزە و ئیدانە کردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونی دژی فەلەستین و لوبنان خوازیاری شکاندنی گەماروی کەرتی غەزە و کردەوەی خێرای وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی دیکەی جیهان بوون بۆ ڕاگرتنی کوشتارو قەڵاچۆ لە لایەن داگیرکەرانەوە . ئەو خوپیشاندانە بە بانگەوازی حیزبی بزووتنەوەی ئیسلامی و ئەنجومەنی نیشتمانی لاگری لە خۆڕاگری و بەرگری لە ئوردون لە ئەمان بەڕێوە چوو .