بێ دەنگەلێکردن لەحاند دۆخی فەلەستین و لوبنان بەشداریی لە جەنایەتەکانە
تشرینی دووهم 11, 2024 17:26 Asia/Tehran
سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب وتی بێ دەنگەلێکردن لەحاند دۆخی فەلەستین و لوبنان بەشداریی لە جەنایەتەکانە
ئەحمەد ئەبووغەیت لە دەسپێکی کۆبوونەوەی هاوبەشی سەرانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە ڕیاز وتی : دۆخی فەلەستین و لوبنان بە جۆرێکە کە ئیتر نابێت لە هەمبەریدا بێ دەنگ بین . ئەحمەد ئەبووغەیت هەروەها وتی ڕاگرتنی شەڕی ڕژێمی زایۆنی لە دژی کەرتی غەززە و لوبنان ئەرکێکی ئینسانییە بۆ هەمووان و پێویستییەکی ئەمنی و ستراتیژییە بۆ ئەوەی هەموو ناوچەکە بەرەو چارەنووسێکی نادیار ڕانەکێشرێت.
سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبی جەختی لە پشتیوانیکردنی سەقامگیریی فەلەستینییەکان کردەوە لە خاکی خۆیان و پشتیوانی لە مافەکانی نەتەوەی فەلەستین،کرد و وتیشی حکومەتی فەلەستین لە خاکەکانی کەرتی ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە و سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧بە پایتەختیی قودس شەریف پێکبهێنرێت.