تشرینی دووه‌م 24, 2024 07:58 Asia/Tehran
  • ئەمریکا بە فەرمی هەڕەشەی کرد لە هاوپەیمانە ئوروپیەکانی خۆی بەهۆی پشتیوانی کردن لە حۆکمی دەسگیرکردنی ناتانیاهۆ

'لیندسی گراهام " سێناتۆری توندڕەوی ئەمریکایایی هەڕەشەی کرد لە هاوپەیمانەکانی واشنتۆن کەئەگەربێتۆ حۆکمی دیوانی سزادانی نێودەوڵەتی بۆ دەسگیرکردنی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیران ویوائاو گاڵانت وەزیری جەنگی پێشووی ڕژێمی زایۆنی جێبەجێ بکەن ، بایکۆتیان دەکەن.

ئەم سێناتۆرە کۆمارێخوازە ئەمریکیە ڕۆژی شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ فاکس نێوز ڕایگەیاند: ڕوولە هاوپەیمانانی ئەمریکا، کەنەدا، بەریتانیا، ئاڵمانیا وفەڕانسە ، دەبێژم کە ئەگەر یارمەتی دیوانی سزادانی نێودەوڵەتی بدەن ،ئێوە بایکۆت دەکەێن . ناوبراووتی:

ئەگەر وەکوو وڵاتێک یارمەتی بدەن بە دیوانی سزادانی نێودەوڵەتی وحۆکمی دەسگیرکانی ناتانیاهۆ وگاڵانت جێبەجێ بکەن، منیش وڵاتی ئێوە بایکۆت دەکەم .گراهام لەدرێژەی هەڕەشەکانی جەختی کرد: ئەگەر بتانهەوێ ئەم دیوانە سەرهەڵداوەتان لە ئەمریکا پێ باشتربێت ئابووری ئێوە تێک دەشکینین . ناوبراو پیشتریش وتبووی:

ئەم دادگەیە گاڵتەجارێکی مەترسیدارە. ئێستاکە کاتی ئەوە گەیشتووە کە ئەنجومەنی پیران ئەم ڕێکخراوە نابەرپرسە بایکۆت بکات.

دیوانی سزادانی نێودەوڵەتی لە بنکە وناوەندەکەی لە لاهەی هۆڵەند دایە ، ڕۆژی پێنجشەممە دەستوری دەسگیرکرانی ناتانیاهۆوگاڵانتی بە تاوانی ئەنجامدانی جەنایەتی جەنگی، جەنایەت لە دژی مرۆڤایەتی وکەڵک وەرگرتن لە برسیەتی وەکوو چەکێک لە دژی فەلەستینیەکان دەرکرد. ئەمە بۆ یەکەم جارە کە دیوانی لاهە دەستوری دەسگیرکرانی دوو کاربەدەستی پلە بەرزی ئیسرائیلی وکاربەدەستانی یەکێ لە نزیکترین هاوپەیمانانی ئەمریکا دەرئەکات.

ئەمریکا تەنانەت ئەگەر بە بیانووی ناس نەکردنی دیوان لە جێبەجێ کردنی ،حۆکمە کە ،خۆی لادات بەڵام ١٢٤وڵاتێک کە دادگە بە فەرمی دەناسن، ئەرکمەندن بە دەسگیرکردنی سەرۆک وەزیران ووەزیری جەنگی پێشووی ڕژێمی زایۆنیستی.

 

 

سەرپەیڤ