چرکە بە چرکە وسات بە سات لەگەڵ ٣٦ مین ڕۆژ لە هێرشی ڕژێمی تیرۆربۆسەر لوبنان
حیزبوڵڵا لە بەربەرەکانێ لەگەڵ پەلاماری داگیرکەران، ڕۆژی شەممە ٣٤ئۆپراسیۆنی خۆڕاگریانەی ئەنجام دا
هاوکات لەگەڵ بەردەوامکرانی پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی بە پەلامارە کانیان بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی لوبنان ، سەربازانی داگیرکەر بە دزەکردنە ناو باشوور، ماڵەکانیان ڕۆخاند ودامەزراوە ناسەربازیەکانیان دایە بەر پەلامار ودەسڕێژ.
پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکان ٢٠شەهید وزیاتر لە ٦٦ برینداری لێکەوتەوە. بەپێی دوایین ئاماروڕێژەی وەزاڕەتی تەندروستی لوبنان، ئاماروڕێژەی قوربانیان لە لوبنان گەیشتە ٣٦٧٠ شەهید و١٥٤١٣بریندار. حیزبوڵڵای لوبنانیش دوێنێ شەممە ڕایگەیاند کە لە ٣٤ئۆپراسیۆنی خۆڕاگری پێگەیەک ، ماڵپەڕێکی سەربازی ، شاری "سەفد" پێنج شارۆچکەی زایۆنی نشین لە باکووری سەرزەویە داگیرکراوەکان، ١٨کۆبوونەوەی سەربازانی داگیرکەرو سێ تانک یان بە مووشەکە وخۆفڕ داوەتە بەردەسڕێژ. ئەمە لەحاڵێکدایە کە ژنراڵ " مایکل ئیریک کورلا" فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا "سنتکۆم" لە " ئیسرائیل" سەردانی کردلەگەڵ " هیرزی هالیوی" سەرۆکی ئەرکانی سوپای تیرۆری زایۆنی .
هاوکات" لوئید ئاستین " وەزیری بەرگری ئەمریکا، ڕۆژی شەممە لە پێوەندیەکی تەلەفونی لەگەل " ئیسرائیل کاتز" وەزیری ئاسایشتی ڕژێمی زایۆنی ، لەسەر بە:ڵێنمەند بوونی ئەمریکا بۆ هەوڵ وتەقالا بۆ دەسڕاگەیشتن بە ڕێگەچارەی دیپلۆماتیک لە لوبنان جەختی کرد. کاتزیش بە نۆرەی خۆی ئەرکمەند بووکە ئیسرائیل درێژ ئەدات بە کاروکردەی مسۆگەرانە لە دژی حیزبوڵڵای لوبنان وبانگەشەی پێشوازی لە هەوڵی ئەمریکا بۆ هاسانکاری دامەزرانی ئارامش لە لوبنانی کرد.