کۆبوونەوەی ڕێبەرانی حەماس لەگەڵ بەرپرسانی ڕێکخراوی هەواڵگری میسر
سەرچاوەیەکی میسری ئاگا لەدیداروچاوپێکەوتنی شاندێک لە ڕێبەرانی بزوتنەوەی فەلەستینی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس لەگەڵ کاربەدەستانی ڕێکخراوی هەواڵگری میسر هەواڵی دا
ئەلعەرەبی ئەلجەدیدە بە گیڕانەوە لەم سەرچاوەیە ڕاپۆرتی دا: کۆبوونەوەی یەکەم لە نێوان شاندی حەماس بە سەرۆکایەتی سەرۆک " حەسەن ڕشاد" وبەرپرسانی ڕێکخراوی هەواڵگری میسربە سەرۆکایەتی سەرلەشکەر" خەلیل ئەلحیە"ی ڕێکخراوی هەواڵگری ئەم وڵاتە پاشنێوەڕووی یەکشەممە بەڕێوەچوو.
وتیشی: شاندی حەماس ڕۆژی شەممە گەیشتووەتە قاهیرە وڕۆژی یەکشەممە دیداروچاوپێکەوتنەکانی خۆی بۆ لێکدانەوەی دوایین پیشنیارەکان بۆ ئاگربڕلەکەرتی غەززە دەسپێکرد.
پیشتر جەهادتاها وتەبێژی ڕەسمی بزوتنەوەی حەماس ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئەلعەرەبی ئەلجەدیدە وتبووی کە گەشتی شاندی حەماس بۆ قاهیرە لە سەروبەندی هەوڵ وتەقالای نێونجیگەریەکان بۆ کۆتایی دان بە دەسدرێژی لە دژی خەڵکی کەرتی غەززە ئەنجام دەبێت .
وتەبێژی حەماس لە بارەی بەڕێوەبەرایەتی کەرتی غەززە دوای شەڕوتبووی کە ئیدارەی کەرتی غەززە پرس ومەسەلەی بە گشتیی فەلەستینیە کە دەبێ لەسەریی لەنێوان هەموو لایەنە فەلەستینیەکان ڕێککەتن ئەنجام بێت وئەمە پێویستی بە هاوکاری وهەوڵ وتەقالالەپێناوی مافی بەرژەوەندی خەڵکی فەلەستین ومافی ڕەوای ئەوانە .
.