واشنتۆن لە ڕژێمی "ئیسراییل داوای کرد یارمەتی سەبازی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەربدات
" ئاکسیوس" بە گیڕانەوە لە کاربەدەستانی فەلەستینی، ئەمریکایی وئیسراییلی ڕاپۆرتیدا کە حکۆمەتی جۆباێدن لە کاربەدەستانی ئیسراییل داوای کردووە هەتا بە دانی یارمەتی سەربازی ئەمریکا بە هێزە ئاسایشتیەکانی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بۆبەربەرەکانێ لەگەڵ خۆڕاگری لە کەرتی چۆمی ئەردەن ڕەزامەندی دەرببڕن.
سەرچاوە فەلەستینی وئیسراییلیەکان ڕایانگەیاند کە مەبەستی سەربازی هێزە ئاسایشتیەکانی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەر لە شاروئۆردوگای جەنین ، وەرگرتنەوەی کۆنترۆڵی ئەم ناوچانە وبەربەرەکانێ لەگەڵ گوردانەکانی جەنین سەربە بزوتنەوەی جەهادی ئیسلامیە. ئەم هەڵمەتە لە دۆخێکدا ئەنجام دەبێت کە نیگەرانی لەبارەی ئەگەریی ڕۆخانی دامەزراوەی خۆبەڕێوە بەرە هاتووەتە ئاراوە.
بە قسەی ئاکسیوس محمود عەبباس سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەربە فەرماندە ئاسایشتیەکان فەرمانی داوە هەتا کۆنترۆڵی تۆکمە وتەواوی جەنین بگرنە دەس ، بە پێی دەربڕینی نیگەرانی بڕێک لە فەرماندەکان، عەبباس پیداگرتووە کە ئەنجام نەدانی ئەم فەرمانە دەبێتە هۆی دەرکرانیان . ژنراڵ مایک فنزل ، هەمامەنگ کەری ئاسایشتی ئەمریکا، بەرلە کاتی دەسپێکرانی ئۆپراسیۆن لەگەڵ فەرماندە ئاسایشتیەکانی فەلەستین دیداروبەرنامەکانی ئۆپراسیۆن کراوی ئەوانی لێکداوەتەوە.
هەروەها حکومەتی باێدن لە ئیسراییل داوای کردووە بەشێک لەو داهاتانەی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەر کە دەستی بەسەرداگیراوە ووبلوکە کراوە ئازادبکات هەتا موچەی هێزە ئاسایشتیەکان بدرێت. گروپ ولایەنە فەلەستینیەکان ئۆپراسیۆنی ئاسایشتی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەر لەدژی خۆڕاگریان شەرمەزارکردووە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە دۆخی ڕۆخی خۆرئاوایی ، بەتایبەت دوای شەڕی ئەم دواییەی غەززە، بە هۆی بەرزبوونەوەی پەلامارەکانی ئیسراییل وشارۆچکە نشینەکان زۆر ئاڵوزبووە.