سیسی: ئەگەریی تەشەنا سەندنی تێکەڵچوونەکان وهەڵائیسانی لە ناوچە لەئارادایە
عەبدولفەتاح سیسی" سەرۆک کۆماری میسر لە وتادانی خۆیدا لە ڕەوتی کۆبوونەوەی سەرۆکانی هەشت وڵاتی ئیسلامی " دی هەشت" بە ئاماژەدان بە گۆڕانکاریەکانی ناوچە ڕایگەیاند کە ڕۆژهەڵاتی ناڤین لەگەڵ کێشە وئاستەنگی جیدی جۆربەجۆر ڕووبەڕوویە وئەگەریی هەیە کە تەشەنا بستینێت بۆ هەموو ناوچە.
عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر لە سەرەتای ئەم کۆبوونەوەیە دا ڕایگەیاند: ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین شایەتی گیرەوکێشە وئاستەنگی بێ وێنەیە کە تیدا تێکەڵچووون وشەڕەکان هێڵی بەرایی گۆڕەپان داگیر دەکەن .
سیسی ڕایگەیاند : بەنیازین ڕێککەوتننامەی بازرگانی نایاب لەنێوان وڵاتانی ئەندامی دی هەشت مۆربکەێن . وتیشی: شەڕی ئیسرائیل لەدژی گەلی فەلەستین بەردەوامە بەلادان و سەرپیچی کردن لە بڕیارنامە ڕەوانێودەوڵەتیەکان . گروپی وڵاتانی بەناو دی هەشت لە ڕاستی دا لە دامەزراوەلاتەنیشتیەکانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامیە.
هەتا ئێستاکە دە کۆبوونەوەی سەرۆکان بەڕیزلە تورکیا، بەنگلادش، میسر، ئێران، ئەندونیزیا، مالیزیا، نیجریا، پاکستان، تورکیا بەڕێوەچووە. کۆی حەشیمەتی ئەم هەشت وڵاتە نزیک بە ١پوینت دوو ملیاردیان سەتی شەستی حەشیمەتی موسوڵمانان وهەورەها نزیک بە سەتی سێزدە ی هەموو حەشیمەتی جیهانە. ئەم هەشت وڵاتە ڕووبەرێک بە بەرینایی حەوت پوینت شەش ملیۆن کیلومێتری چوارگوشە یا سەتی پێنج لە هەموو بەرینایی جیهان دەگرێتەوە. لە ساڵی ٢٠٠٦ بازرگانی نێوان وڵاتانی ئەندامی ئەم گروپە ٣٥ملیارد دۆلار ولەساڵی ٢٠١٠ نزیک بە ٦٨ ملیارددۆلاربوو.