کانونی یه‌که‌م 19, 2024 20:42 Asia/Tehran

ئەرتەشی یەمەن ڕایگەیاند لە وەڵام بە دەسدرێژکارییەکانی ڕژێمی زایونی ؛ بە موشەکی هایپرسونیک پەلاماری کردەوەتە سەر ئامانجە هەستیارە سەربازییەکان لە تەلابیب

 سەرتیپ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ ڕایگەیاند ئەرتەشی ئەو وڵاتە بە مووشەکی   بالستیکی هایپرسونیک دوو ئامانجی سەربازیی گرینگ و هەستیاری لە تەلابیبی کردووەتە  ئامانج و ئەو ئوپڕاسیونە  سەرکەوتوانە بووە . وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن زیادی کرد: ئەم ئۆپەراسیۆنە هاوکات  لەگەڵ پەلاماری  ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە مەدەنییەکان لە شارەکانی سەنعا و حودەیدە ئەنجام دراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: پەلاماری ئیسرائیل هەرگیز نابێتە هۆی ئەوەی یەمەن و گەلەکەی لە بەجێ هێنانی  ئەرکی ئایینی و ئەخلاقی خۆیان لە کاردانەوە بە کوشتارەکانی دوژمن لە کەرتی غەززە پاشگەز ببنه وه . وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنی هەروەها ڕایگەیاند: هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی  پەلاماریان  کردۆتە سەر شوێنە سەربازییەکانی حوسییەکان (ئەنساروڵای یەمەن) لەوانە بەندەرو ژێرخانه کانی وزە لە شاری سەنعای پایتەختی یەمەن. 

میدیاکانی یەمەن هەواڵی شەهیدبوونی نۆ کەس و برینداربوونی سێ کەسی دیکەیان لە پەلامارەکانی سەر سەنعا و حودەیدەیان بڵاوکردەوە. لە هەمان کاتدا، ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی سەربازی گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام، داوای لە سوپای یەمەن کرد بۆ  توند کردنەوەی هێرشەکانی دژی ڕژێمی زایۆنی .

ئەبو عوبەیدە وێڕای پیرۆزبایی ئۆپراسیۆنی   مووشەکیی  ئەمڕۆی سوپای یەمەن بۆ سەر تەلئەبیب، داوای لە سەنعا  کرد هێرشەکانی  توندتر  بکاتەوە،  ئەبو عوبەیدە وتی :  لە برا ڕاستەقینەکانمان لە ئەنساروڵڵا داوا دەکەین تا  هێرشەکانیان زیاتر بکەن بۆ ئەوەی ڕژێمی داگیرکەر خۆی ڕادەست بکات و شەڕی جینۆساید بوەستێت. جەختی کرد: ئەم  پەلامارانە نیشان دەدەن کە ڕژێمی زایۆنیستی دوژمنی هەموو نەتەوەکانە .

سەرپەیڤ