کانونی یه‌که‌م 24, 2024 19:45 Asia/Tehran
  • هێرشی یەمەن بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە تلاڤیڤ

سوپای یەمەن رایگەیاند کە بە مووشەکی هایپێرسۆنیک هێرشی کردۆتە سەر ئامانجێکی سەر بازیی ڕژێمی زایۆنی لە تلاڤیڤ.

سەرتیپ یەحیا سەریع باسی هێرشی هێزی چەکداری یەمەن بۆ سەر ئامانجێکی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی لە تلاڤیڤی کرد بە مووشەکی هایپێرسوونیکی "فەلەستین ٢". ئەم هێرشە سەرکەوتووە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجام دراوە.  یەحیا سەریع وتی: ئێمە هاوڕێ لەگەڵ هەموو خەڵکی ئازادیخوازی یەمەن لە ئامادەباشیی تەواوداین بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەسدرێژییەکانی ئیسراییل، ئەمریکا و ئینگلیز.

ناوبراو راشیگەیاند: ئەم ئۆپەراسیۆنە بۆ یارمەتیدانی خەڵکی مەزڵوومی فەلەستین و خەباتکارانی و لە وەڵام بە جەنایەتەکانی دوژمنی ئیسراییلی دژ بە برایانی ئێمە لە غەززەیە. هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی هێرشە مووشەکییەکانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بۆسەر فەلەستینی داگیرکراو بۆ پاڵپشتی کردنی غەززە، وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنی دیسان دەستی دایەوە  هەڕەشە و گوڕەشە کردن دژ بە یەمەن. 

سەرپەیڤ