شەرمەزار کردنی کردەوەی زایۆنیەکان لە جولانی داگیرکراو
کانونی یهکهم 25, 2024 18:10 Asia/Tehran
کۆمکاری عەرەب بە دەر کردنی بەیاننامەیەک کردەوەی دوژمنکارانە و بەردەوامی ئیسرائیل لە جوڵاتی داگیرکراوی شەرمەزار کرد
کۆمکاری عەرەب لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند ئێمە لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی داوا دەکەین کە گوشار بخاتە سەر ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی کردەوەی دوژمنکارانە و پێبەند بوون بە بڕیارنامە نێونەتەوەییەکان . ڕۆژی ڕابردوونووسینگەی بنیامین نتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بە دەر کردنی بەیاننامەیک ڕایگەیاندووە کە کابینە بە زۆرینەی دەنگ گەڵاڵەی نتانیاهو بۆ بەرز کردنەوەی گەشەی حەشیمەتیی لە بەرزاییەکانی جولان و شاری کەتسرینی بە تێچووی زیاتر لە یازدە ملوێن دولاری پەسەند کرد . سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی یش لەو پەیوەندیەدا وتویەتی ئێمە بە سسەرنجدان بە جولان و پاراستنی بۆ گەشە و شارۆچکەسازی لەوێ بەردەوامین .