کانونی دوھەم 06, 2025 19:00 Asia/Tehran
  • بارینی بارانێکی بەلێزمە لە مەککە و مەدینە

ژێدەر هەواڵییەکان باسی بارینی بارانێکی توند و بەلێزمەیان کردووە لە عەرەبستان لەوان لە شارە پیرۆزەکانی مەککە و مەدینەدا.

ژێدەرە هەواڵییەکان ڕایانگەیاندووە کە بارانێکی بەلێزمە و توند زۆربەی ناوچەکانی عەرەبستانی گرتووەتەوە لەوان شارەکانی مەککە و مەدینە و وێنە و گرتەگەلی ئەم بارانە بە لێزمەیەش لە جەددەی عەرەبستانیش بڵاو بۆتەوە.

هەروەها بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستیان داوەتە بڵاوکردنەوەی وێنە و گرتەگەلێک سەبارەت بە بارینی بارانێکی بەلێزمە لە مزگەوتی نەبەوی.

وێنەکانی ئەم بارانە توند و بەڵێزمەیە لە مەککەی موکەڕەمەش بڵاو بۆتەوە.

سەرپەیڤ