پەلاماری بەربڵاوی هێزی سەربازی زایۆنی بۆ سەر کەرتی ڕۆژاوای ڕووباری ئۆردۆن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i434987-پەلاماری_بەربڵاوی_هێزی_سەربازی_زایۆنی_بۆ_سەر_کەرتی_ڕۆژاوای_ڕووباری_ئۆردۆن
سوپای ڕژێمی زایۆنی دیسان پەلاماری ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژاوای ڕووباری ئوردۆنی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 17, 2025 12:47 Asia/Tehran
  • پەلاماری بەربڵاوی هێزی سەربازی زایۆنی بۆ سەر کەرتی ڕۆژاوای ڕووباری ئۆردۆن

سوپای ڕژێمی زایۆنی دیسان پەلاماری ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژاوای ڕووباری ئوردۆنی دا.

هێزی سەربازیی سوپای ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بە پەلاماردانی باکووری ڕامەڵا کە لە کەرتی ڕۆژاوای ڕووباری ئوردۆن هەڵکەوتووە، دەستیان دایە داخستنی ڕێگاوبانەکان و دانانی وێستگەی ڕاگرتن و پشکنین لەم ناوچەیەدا. هەروەها هێزی زایۆنی بە دەکارهێنانی گوللەی جەنگی تەقەیان لە خەڵکی مەدەنی کرد لە گەڕەکە جۆر بە جۆرەکانی ڕامەڵادا. زایۆنییەکان هەروەها لە بنکەی ڕاگرتن و پشکنینی ناوچەی "وادیەلحسێن" لە ڕۆژهەڵاتی ئەلخەلیل دەستیان دایە گرتنی ژمارەیەک خەڵکی مەدەنی فەلەستینی.

لە پەلاماری هێزی زایونی بۆ سەر گوندێک لە ڕۆژهەڵاتی ئەلقلیلیە لانیکەم سێ فەلەستینی گیران. لە پەلاماری هێزی زایۆنی بۆ سەر ئۆردوگای ئاوارەکانی عەسگەر لە ڕۆژهەڵاتی نابلۆس و تەقە لە خەڵکی ناڕازیش لانیکەم سێ تازەلاوی فەلەستینی بریندار بوون.