شوبات 06, 2025 18:49 Asia/Tehran
  • سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان : خۆڕاگری بەردەوامە و بەهێزتر دەبێت

سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان لە پەیامێکدا بۆ بریندارانی شەڕی ئەم دواییەی ڕژێمی زایونیستی دژی لوبنان جەختی کرد کە ڕێگای خوڕاگری و ئارادی هەروا درێژەی هەیە و خوڕاگری هاوڕێ لە گەڵ خەباتکاران و نەتەوەی ئەمەگداری خۆی هێزمەندتر دەبێتەوە .

شێخ نەعیم قاسم   سکرتێری  گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لەو پەیامەدا جەختی کرد : تاقیکاری ئێوە لەو کەسانەی کە لە ڕێگای خوا خەبات دەکەن دژاورترە ، چونکە برینە  پڕلە ئازارەکانتان  لە هەموو کاتێکدا لەگەڵتانن بەبێ ئەوەی ڕێگری لە  ئیدامەی   فیداکاریەکانتان بکات. سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان هەروەها  ڕوولە  بریندارانی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاندووە: دوژمنی ئێوە، ڕژێمی  زایونی  و لایەنگرەکەی، ئەمریکا، دڕندەترین ستەمکارن لە جیهانی ئێمەدا، بەڵام ئێوە  بە برینەکانتان، هیوا و خەون و خەیاڵەکانی ئەوانتان  تێکشکاند، ئامانجەکانی ئەوانتان  تێکشکاند و  ئێوە بوون بە دەنگی ڕاستی. ئەرکەکانتان تەواو بکەن  و بە باشترین شێوە ڕۆڵی خۆتان بگێڕن. جەختیشی کردەوە: "رێگای بەرخۆدان و ئازادی بەردەوامە". 

سەرپەیڤ