خۆپیشاندانی دوبارەی یەمەنییەکان بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین
شوبات 14, 2025 17:17 Asia/Tehran
جارێکی دیکە یەمەنییەکان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە ڕژانە سەر شەقامەکان
هەزاران یەمەنی جارێکی دیکە بۆ پشتیوانی لە غەززە ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمی دژ بە ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکایان بەرز کردەوە. هەزاران یەمەنی لە شاری سەعدە بۆ پشتیوانی لە غەززە و خۆڕاگری فەلەستین ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمیان دژی گەڵاڵەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ چۆڵکردنی زۆرەملێی فەلەستینییەکان لە غەززە یان بەرز کردەوە. خەڵکی یەمەن و ئەنساروڵای ئەو وڵاتە دژایەتییەکی توندی خۆیان لە گەڵ گەڵاڵەکەی ترەمپ بۆ غەززە دەربڕی.