شەرمەزارکرانی خۆوەردانەکانی ئەمریکا لە لوبنان
شوبات 16, 2025 15:10 Asia/Tehran
هەزاران لوبنانی لە سەر جادەی فڕۆکەخانەی بەیرووت قەدەغەکرانی هاتوچۆی فڕۆکەی ئێرانی بۆ ئەم فڕۆکەخانەیان شەرمەزار کرد.
هەزاران شاروومەندی لوبنانی بە بانگێشتی حیزبوڵا بۆ شەرمەزارکردنی خۆوەردانەکانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکەیان و هەروەها قەدەغەی نیشتنەوەی فڕۆکەی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەیرووت لەبەر دەروازەی چوونە ناوەی ئەم فڕۆکەخانەیە کۆبوونەوە. لوبنانییەکان لەو کۆبوونەوە ئاشتییانەدا بە گرتنە دەستی ئاڵاکانی حیزبوڵا و وێنەکانی شەهید سەید حەسەن نەسروڵا دروشمی دژ بە ئەمریکا و دژ بە ئیسراییلیان دا.