سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان: پلانەکەی ترەمپ سەبارەت بە کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان بە تووندی ڕەت دەکەینەوە
سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان بە ئاماژە بەوەی کە هەڵویستەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە مەسەلەی فەلەستین گەلێک پڕمەترسیییە وتیشی کە ترەمپ خوازیاری کۆتایی هێنان بە بوونی فەلەستین و خەڵکەکەیەتی.
شیخ نەعیم قاسم جەختی کرد: پاش ئەوەی نەتانیاهۆ نەیتوانی خەڵکی غەززە ژینۆساید بکات، هەڵوێستەکانی ترەمپ سەبارەت بە فەلەستین ژینۆسایدێکی سیاسیی دێتە ئەژمار. پلانی ئەمریکا مەترسییەکە لە سەر وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و بێدەنگەکردنی وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی دیکەی جیهان بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا بگاتە ئەو هەڵوێستە. ئێمە بە تووندی هەرچەشنە کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان بۆ هەر جێگایەک شەرمەزار دەکەین و ڕەتیشی دەکەینەوە. گەلی فەلەستین هەرگیز خاک و وڵاتی خۆی بەجێناهێڵێ. ئێمە خوازیاری پاڵپشتیکران لە گەلی فەلەستین لە ڕێگا و شێوازی جۆربە جۆرین و ئامادەین بەشداری بکەین لە هەر پلانێکی عەرەبی بۆ پێشگری بە جێبەجێ کرانی ئەم پلانەی ترەمپ.