ڕاگەیندرانی وردەکاریەکانی ڕێ و ڕەسمی ئەسپەردە کردنی شەهیدان نەسروڵڵا و سەفیەدین
سەرۆکی لێژنەی ئامادەکاری بۆ پرسەی شەهیدان سەید حەسەن نەسروڵڵا و هاشم سەفیەدین وتی: ڕۆژی یەکشەممە 23ی فێڤریە ی 2025 ڕۆژێکە کە ئازادیخوازان لە سەرانسەری جیهان لەبیری ناکەن
حسێن فەزڵوڵڵا، سەرۆکی لیژنەی ڕێکخەری پرسەی شەهیدان سەید حەسەن نەسروڵڵا و هاشم سەفیەدین پلانەکانی بۆ یەکشەممە ڕوونکردەوە و دەشڵێت: "بەرنامەی فەرمی پرسەکە لە کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە دەستپێدەکات و حەوت بەش لەخۆدەگرێت، حوسێن فەزڵوڵڵا، ڕایدەگەیەنێت کە ئامادەکارییەکی تەواو هەیە بۆ پێشوازیکردن لە تازیە دارانی ناوخۆیی و بیانی". جەختیش دەکات لە کۆتایی پرسەکە مەراسیمێک بۆ موجاهیدەکان بۆ سوێندخواردنی وەفاداری و بەیعەت بەڕێوەدەچێت." هەروەها شێخ ناسر ئەلخزر سەرۆکی لیژنەی ڕاگەیاندن بۆ پرسە و بەڕێکرانی تەرمی شەهید حەسەن نەسروڵڵا ڕایگەیاند، پرسە و ڕێ و ڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی شەهیدانی ئازیز سەید حەسەن نەسروڵڵا و هاشم سەفی الدین لە چەندین کاناڵی تەلەفزیۆنی ڕاستەوخۆ پەخش دەکرێت . ناوبراو ڕایگەیاند کە سیگناڵی فرێکوێنسی و ئیستریم ڕادەستی کاناڵ و پلاتفۆرمی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی دانراوە و زیاتر لە سی گروپی بەرهەمهێنانی عەرەبی و ئیسلامی و بیانی و زیاتر لە سێ هەزار کەسی مێدیاکار و تەکنیکار و پسپوور و هونەرمەند و کارگێڕ و چالاکوان و دەیان بەرهەمهێنەر و دەرهێنەری خۆبەخشی تەلەفزیۆنی ڕوماڵی مەراسیمەکە دەکەن .
سەید موحەمەد مەهدی نەسڕوڵڵا کوڕی سەید حەسەن نەسڕوڵڵاش لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا داوای لە هەموو ئەو کەسانەی کە ئەوینداری سەید حەسەن نەسڕوڵڵان کرد تا ڕۆژی یەکشەممە داهاتوو بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی بەڕێکرانی سکرتێری گشتیی شەهید حیزبوڵڵا بکەن ناوبراو وتیشی یەکشەمە ڕۆژی نوێکردنەوەی پەیمان بە لەبەیک یا نەسروڵڵایە، ڕۆژی یەکشەممە ڕۆژی نیشاندانی خۆشەویستییە بۆ نەسروڵڵا، هەموومان ڕۆژی یەکشەممە دەبینین.