شێخ نەعیم قاسم: سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا ڕێبەری مێژوویی ئۆمەتی ئیسلامی وعەرەبی وڕۆگەی ئازادیخوازانی جیهان بوو
سکرتێری گشتیی حیزبۆڵڵای لوبنان لە ڕێووڕەسمی ئەسپەردەکردنی تەرمی سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا وتی: ئەمڕۆ لەگەڵ ڕێبەرێکی مێژوویی وناوازە لە بواری ئیسلامی – عەرەبی ماڵئاوایی ئەکەێن کە ڕۆگەی ئازادیخوازانی جیهانە.
شێخ نەعیم قاسم سکرتێری گشتیی حیزبۆڵڵای لوبنان لە وتاردانێکدا لە ڕێووڕەسمی ئەسپەردەکردنی تەرمی شەهید سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا سکرتیری گشتیی ئەم بزوتنەوەیە وشەهید هاشم سەفییەدین جێگری ناوبراو کە هەرئێستاکە لە باشووری بەیڕوت خەرێکی بەڕێووەچوونە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لەگەڵ ڕێبەرێکی مێژوویی وناوازە لە بواری ئیسلامی – عەرەبی ماڵئاوایی ئەکەێن کە ڕۆگەی ئازادیخوازانی جیهانە .
ناوبراو لە درێژەی قسەکانی دا لەم ڕێووڕەسمە دا کە لە کەناڵی هەواڵیی ئەلعالەم بە شێوەی ڕاستەوخۆ خەرێکی بڵاوبوونەوەیە وتی:
بەناوی براکەم ، دوست وهاوڕیم ، سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا ڕوولە ئێوە دەڵێن ، ئەی شەریفترین خەڵک وبە ئەمەگترین خەڵک وئازیزترین خەڵک وئەی کەسانێک کە ئێمەتان سەربەرزکرد، ئەم ئەمانەتە دەپارێزین ودرێژە ئەدەین هەر بەم ڕێگایە ووسیەتی بەڕێزی جێبەجێ ئەکەین.
شێخ قاسم وتی : دەمەوێ لەگەڵ " سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا" پەیمان نوێ بکەمەوە وخەڵکیش هەردەیانهەوێ پەیمان نوێ بکەنەوە وبەم ووشەیە لەگەڵت پەیمان نوێ ئەکەینەوە کە" من لەسەر ئەم عەهد وبەڵێنە دەمینمەوە ئەی نەسرۆڵڵا. لەدرێژەیش دا وتی: ئەمڕۆ لەگەڵ عازیزی خەباتکاران، خەڵک، هەژاران ونەداران وزۆڵملێکراوان لەسەر زەوی وفەلەستینیەکان ماڵئاوایی دەکەێن .