پێزانینی حیزبوڵڵای لوبنان بەرامبەر بە بەشداریی ئێران لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی شەهید نەسروڵڵا
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی حیزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێکدا ڕێز و سوپاسی دەربڕی بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕێبەرایەتی و خەڵکی ئێران بۆ بەشداری کردنیان لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی شەهیدان سەید حەسەن نەسروڵڵا و سەید هاشم سەفییەدین.
"عەلی دەعموش" جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی حیزبوڵڵا ئەمڕۆ ڕوو لە بەشداربووانی ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی سەید حەسەن نەسروڵڵا و سەید هاشم سەفییەدین وتی: "ئێوە بە ئامادەبوونی بەشکۆتان دیسان بوونە هۆی سەرسوڕمانی هەموو جیهان. سڵاو لە ژنان، پیاوان، لاوان و منداڵانی ئێوە، سڵاو لە فرمێسک و شین و گرینتان، سڵاو لە مشتی ئاسنینتان بەرامبەر بە دوژمن.
"شێخ دەعموش" بە دەربڕینی ڕێز و سپاس بەرامبەر بە هەموو بەشداربووانی ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی دوو سەیدی شەهید وتی: "ئێمە سپاس و پێزانینمان هەیە بەرامبەر بە هەمووتان، ئێمە هەروەها سپاسی تایبەت دەکەین لە حکوومەت و گەلی عێراق، ڕێبەرایەتی و گەلی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها گەل و خەباتکارانی یەمەنی ئازیز.