چوار شەهید وبریندار ، ئەنجامی پەلامارەکانی شەوی ڕابردووی ئەمریکا بۆ سەر سەنعا
ئادار 27, 2025 17:02 Asia/Tehran
پارێزگاری سەنعا لە شەهیدکرانی دوو یەمەنی وبریندارکرانی دووکەسی تر لە پەلامارە ئاسمانیەکانی شەوی ڕابردووی ئەمریکا بۆ سەر کانگەی بەرد هەواڵی دا.
پارێزگاری سەنعا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە لە پەلاماری ئاسمانی شەوی ڕابردووی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەی" ئەلعرقوب" سەر بە خۆلان لە پارێزگەی سەنعا دوو کەس شەهید ودووکەسی تر بریندار بوون. سەرچاوەیەکی خۆجیی یش لەم پێوەندیە دا ڕایگەیاند: ئەمریکا چوار پەلاماری ئاسمانی لەدژی کانگای بەردی ناوچەی ئەلعرقوب ئەنجام داوە کە دوو شەهید ودوو برینداری لێکەوتووەتەوە وزیان وخەساری ماڵیی لە شوێنەکە داوە. ئەمریکا هەروەها ناوچەی" جربان " سەربە " سەنحان"ی هەشت جار وناوچەکانی " ئەلخەزم " و" ئەلجەمیمە" سەربە بەنی حشیش"ی پێنج جار بۆمباران کردووە/.