نتانیاهۆ لە واشنتۆن لە دووی چی دایە؟
نتانیاهۆ ، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆ دوشەممە بە بانگهێشتی ڕاستە وخۆی دۆناڵد ترامپ.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەفەرێکی نائاسایی گەیشتە واشنتۆن. گۆڤاری لوبنانی ئەلئەخباریە ئەم سەفەرەی کە بەبێ هەماهەنگی ئەنجام بووە، بە بڕیاری لایەنی ئەمریکایی ودوای ئەوە ئەنجام بوو کە نتانیاهۆ مژاری نرخنامە گومڕوکیەکانی ئەمریکا ی لەسەر هەناردەکرانی ئەم ڕژێمە هێناوەتە ئاراوە وخوازیاری تیفکرینی تەگبیر بۆ دابەزاندنی شوێنهاتە نەرینیە شیمانەیەکان لەسەر ئابووری ڕژێمی زایۆنیستی ببوو. ئیسرائیل یەکێ لە شەست مەبەستی نرخنامە گومڕوکیەکانی ئەمریکایە. ئەم ڕژێمە بائەوەی کە پێشدەستی کردووە ونرخنامەی کاڵا هاوردەکراوەکان لە ئەمریکای گەیاندووە بە سێفر بەڵام لەناو لیستی ترامپ دایەو ترامپ بە لەبەر چاوگرتنی ناهاوسەنگی بەربڵاوی تیجاری نێوان دوو لایەن ، نرخنامەی گومڕوکی سەتی ١٧ی لەسەر هاوردەکرانەکانی ئەم ڕژێمە داسەپاندووە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە بەپیی داتاکان ،هەناردەکرانی ئیسرائیل بۆ ئەمریکا ززۆر زۆرترلە هاوردەکردنەکانی ئەم ڕژێمە لەم وڵاتەیە. هەرلەم پێوەندیەدا ئیسرائیل کاتس، وەزیری ئاسایشتی ڕژێمی زایۆنی کە بەنیازبوو هەرئەم حەوتەیە لە چوارچێوەی گەڵاڵە ستراتژیکەکان بۆ بەهێزکرانی پێوەندی ئاسایشتی وسەربازی لەگەڵ ئەمریکا گەشت بکات بۆ ئەمریکا ، بە گەشتی ڕانەگەێندراوی نتانیاهۆ بەرنامەیەکانی گەشتی خۆی بۆ واشنتۆن گۆری ، وادیارە کەناوبراو سەفەری خۆی بخاتە دوای جێژنی مەسحی جووەکان یانی نێوەکانی ئاوریل .