نیسان 08, 2025 14:56 Asia/Tehran
  • نتانیاهۆ دەس لە پێ درێژتر واشنتۆنی بەرەو تیلاڤیڤ بەجێ هێشت

بنیامین نتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی، ئەمڕۆ سێشەممە ، دوای دیداروچاوپێکەوتنێک کەمیدیاکان ئەوەیان بە جیی ناهۆمیدی وەسف کردووە، ئەمریکا ی بەجێهێشت وگەڕایەوە تیلاڤیڤ .

بەگیڕانەوە لە تاێمز یاف ئیسرائیل نتانیاهۆ پاشنێوەڕووی دوێنێ دوشەممە بنکەی ئاسمانی ئەندروز ی دوای دیدارلەگەڵ ترامپ لە کۆشکی سپی کە بەقسەی سەرچاوە ئیسرائیلیەکان ئەنجامی باشی تیلاڤیڤ بە تایبەت لە بواری نرخنامەی گومڕکی بەسەر هاوردەکانی ئیسرائیلی نەبووە، بەجێ هێشت.هەروەها لەم دیدارەدا، ترامپ بە هێنانە ئارای بانگەشەی دەستپێکرانی وتووێژی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران لەبارەی بەرنامەی ناڤۆکی ئەم وڵاتە کە بۆ نتانیاهۆ پیشبینی نەکراو بوو توشی شوک کرد وبووە هۆ هەتا سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە داگیرکارە کە هەرلە کۆنەوە نەیاری هەرجۆرە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران بووە، لە هەمبەر ترامپ داکۆکی موحتاتانە لە دیپلوماسی نیشان بدات وبە شک وگومان وناهۆمیدیانە ئاوەها بڵیی کە ئەگەر بەرنامەی ناڤۆکی لەگەڵ ئێڕان بە شێوەی تۆکمە وتەواو لە ڕێگەی دیپلۆماسی لە ناوبڕوات ، ئەم کارە باشە، ... بەڵام دەبێ لەهەرڕێگایەک کە ئەگەریی هەیەم پیشی پێبگیردرێت. ئەگەرچی نتانیاهۆ هەوڵی دا کە بە پاڕاستنی قسەی پۆزتێڤ بڵیی کە ئیسرائیل ئەتوانێ سەرمەشقێک بێت بۆ تیجارەتی ئازاد، بەڵام وادیارە کە ئەنجامی ئەم دیدارە بەتایبەت بە سەرنج دان بە بانگەشەی ترامپ لە وتوووێژ لەگەڵ ئێڕان ، نەتەنیا چاوەروانیەکانی ئەوی بەدی نەهێناوە بەڵکو مەوداری زۆریشی هەبوو.

 

 

سەرپەیڤ