نیسان 19, 2025 18:02 Asia/Tehran
  • یەمەن بیست و یەکەمین خۆفڕی ئێم کیو 9ی ئەمریکای خستە خوارەوە

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: سیستمی بەرگری ئاسمانی یەمەن خۆفڕێکی ئێم کیو 9ی ئەمریکایی لە کاتی ئەنجامدانی کردەوەی دەسدرێژکارانە لە ئاسمانی سەنعای خستە خوارەوە

 یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارانەکانی یەمەن  ڕایگەیاند سیستمی بەرگری ئاسمانی یەمەن خوفڕێکی  ئێم کیو 9ی ئەمریکایی  لە کاتی ئەنجامدانی کردەوەی دەسدرێژکارانە لە ئاسمانی سەنعای خستە خوارەوە . ناوبراو وتیشی ئەو خۆفڕە بە مووشەکی زەوی بۆ ه ئاسمان سازکراوی هێزە چەکدارەکانی یەمەن  تێکشکێندراو خرایە خوارەوە . ئەوە دووهەمین خۆفڕێکە کە سیستمی   بەرگری ئاسمانی ئێمە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا توانیویەتی بیخاتە خوارەوە . هەروەها ئەوە شەشەمین  خۆفڕی  تێکشکێندراوی  ئەم مانگەیە . یەحیا سەریع جەختی کرد  ژوماری خوفڕە تکانی ئێم کیو 9  کە لە ڕەوتی شەڕی فەتحی  بەڵێندراو  و جیهادی پیروز خراونەتە خوارەوە  گەیشتووەتە  21 خۆفڕ .

سەرپەیڤ