نیسان 30, 2025 17:36 Asia/Tehran
  • درێژەی خرانەخواری فڕۆکە ئەمریکییەکان لەلایەن خەباتکارانی یەمەنی

هێزی دەریایی ئەمریکا ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی ئێف-١٨ی ئەو هێزە کە لەسەر پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس هەری ترۆمەن بوو لە رەوتی مەشقی سەربازییدا و بە هێرشی هێزە یەمەنییەکان لە دەریای سور، خراوەتە خوارەوە.

فڕۆکەی ئێف ١٨ی ئەمریکا کە لەسەر پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس هەری ترۆمەن جێگیرکرابوو، دووەم فڕۆکەی شەڕکەری ئەمریکی لەو جۆرەیە کە لە خاکی یەمەن، دەکەوێتەخوار.

بەبڕوای شرۆڤەکاران، ئەوە یەکەم جار نییە کە فڕۆکەیەکی ئێف١٨ لە یەمەن دەخرێتەخوارەوە، بەڵکوو لە سەردەمی "جۆ بایدن"یش فڕۆکەیەکی لەو جۆرە لە خاکی ئەو وڵاتە خرابۆ خوار. هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایانگەیاندووە، هەڵمەتی سەربازیی لە دەریای سور و دەریای عەرەب هەتا وەستانی پەلامارگەلی دەسدرێژکارانەی رژیمی زایۆنی بۆسەر غەززەو هەڵوەشانی گەمارۆی ئەوان درێژەی دەبێ. 

 

سەرپەیڤ