May 03, 2025 19:21 Asia/Tehran
  • حیزبوڵڵا : چەکداماڵینمان قسەیەکی پوچ و بێ کەڵکە

یەکێک لە ڕێبەرانی حیزبوڵڵای لوبنان جەختی لەوە کردەوە کە دوژمن لە چەکی بەرخۆدان دەترسێت و پرسی چەکداماڵینی حیزبۆڵڵا قسەیەکی پووچ و بێ کەڵکە .

مەحمود قوماتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: بە هۆی بەرخۆدانی ئەفسانەیی و بوێرانە لە سنوورەکان و هەروەها پاراستنی دەسەڵاتی لوبنان، دوژمنی زایۆنی لە دابەشکردنی  ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ  شکستی هێنا . ئەم ئەندامەی حیزبوڵڵا  وتیشی : ئەوان هێشتا لە چەکی بەرخۆدان دەترسن و پرسی ئاوەدانکردنەوەی لوبنان بە چەکەوە دەبەستنەوە و هەموو ئەمانە قسەی پووچ و بێ کەڵکن. نەبیه بێری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان هەروەها ڕایگەیاند: چەکەکانمان کارتی سەرکەوتنی ئێمەیە   کە بەبێ جێبەجێکردنی تەواوی ئاگربەس   و وتووێژ   سەبارەت بە  چارەنووسی ئەو چەکانە  دەستی لێ هەڵناگرین

سەرپەیڤ