فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا ٧ جار پەلاماری پارێزگای ئەجەوفی یەمەنیان دا
May 05, 2025 16:16 Asia/Tehran
سەرچاوەکانی یەمەنی پەلاماری نوێی ئەمریکایان بۆ سەر یەمەن ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا ناوچەکانی پارێزگای ئەلجەوفی یەمەنیان بۆردومان کرد و سەرچاوەکانی یەمەنیش ڕایانگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا حەوت جار پەلاماریان کردووەتە سەر ناوچەی ئەلحەزم لە پارێزگای ئەلجەوف. ئەمریکا و ئینگلیز بۆ پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنی پەلاماری ئاسمانییان بۆ سەر یەمەن دەستپێکردووە و ڕۆژانە ناوچە نیشتەجێبوون و ناوەندە مەدەنییەکانی ئەو وڵاتە دەکەنە ئامانج. سەرەڕای ئەم پەلامارانە، هێزە چەکدارەکانی یەمەنیش هەروا بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانی خویان بە مەبەستی پشتیوانی لە خۆڕاگری و گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە.