May 09, 2025 16:20 Asia/Tehran
  • بەردەوامکرانی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەززە و لوبنان

فڕۆکە شەڕکەرەکان و توپخانەی ڕژێمی زایۆنیستی ناوچە ڕۆژهەڵاتیەکانی ڕەفەح لە باشووری غەززە ی دایە بەر پەلامار ودەسڕێژ .

لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٢٧ فەلەستینی لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی شەهید بوون.

وەزاڕەتی تەندروستی غەززەڕایگەیاند لەم پەلامارانە دا ٨٥ فەلەستینیش برینداربوون. بەم چەشنە ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ هەتا ئێستاکە بۆ ٥٢٧٨٧ شەهید و١١٩٣٤٩بریندار بەرزبوویەوە. 

لە هەژدەی مارسی ٢٠٢٥ یش ژماری شەهیدان ٢٦٧٨ کەس وبریندارانیش ٧٣٠٨ کەس ڕاپۆرت کراوە. 

سەرچاوە لوبنانیەکانیش لە پەلاماری بەخۆفڕی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر "کفرکلا " لە باشووری لوبنان هەواڵیان دا. لەلایەکی تر سەرچاوە لوبنانیەکان لە دزەی تانکەکانی میرکاوای ڕژێمی زایۆنیستی بەرەو جبل ئەلبات لە شارۆچکەی عیترون لە باشووری لوبنان هەواڵیان دا. 

سەرپەیڤ