لوبنان ڕاگەیندرانی سەرکەوتنی یەکجاریی حیزبوڵڵا و هاوپەیمانەکانی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی بوقاع
لیستەکانی سەربە حیزبوڵڵای لوبنان و هاوپەیمانەکانی لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی شار لە ناوچەی بوقاع توانیان زۆربەی دەنگی یەکجاریی دەنگەکان دەس بخەن
. حسێن ئەلنەمر، بەرپرسی حزبوڵڵا لە ناوچەی بوقاع، لە دانیشتنە هەواڵێکدا وێڕای ڕاگەیندرانی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شار و شارەوانییەکانی ناوچەکە سەرکەوتنی تەواوەتی لیستی "گەشە و وەفاداری"ی لە شاری بەعلبەکی ڕاگەیاند، . ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم لیستە توانی بە مەودای نزیکەی شەش هەزار دەنگ بەپێی ئاماری فەرمیی لیژنەکانی تۆمارکردن سەرجەم کورسییەکان بەدەستبهێنێت،. ئەلنەمر وتیشی : ئەم هەڵبژاردنە بە هەموو مانایەک هەڵبژاردنێکی سیاسی بوو، لیستەکانی بەرخۆدان و هاوپەیمانەکانیان سەرکەوتنێکی ڕەهایان لە هەموو شارەوانیەکاندا بەدەستهێنا. ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ڕوولە شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا وتی: بە متمانەوە هەنگاو هەڵبگرە ، ئێمە بەردەوام پشتیوانی تۆیین .