سەرۆک وەزیرانی لوبنان : پێشوازی لە حیزبوڵڵا دەکەین
سەرۆک وەزیرانی لوبنان جەختی کرد پێشوازی لە حیزبوڵڵا دەکات
نواف سەلام سەرۆک وەزیرانی لوبنان دوای دیدار لە گەڵ نەبی بێڕی سەرۆکی پەرلەمانی ئەو دیدارەی بە پوزێتیڤ نرخاند و وتی بێڕی هیچ نیگەرانییەکی سەبارەت بە چاکسازییەکان نییە . سەلام سەبارەت بە دوسیەی بنیاتنانەوەی لوبنانیش وتی حکومەت پێویستی بە حەوت ملیار دولارە مەزەندەی بانکی جیهانی نزیک بە 14 ملیار دولارە ئامانجی ئێمە لە دانیشتنی واشنگتون ئەوە بوو کە 250 ملوێن دولار لە بانکی جیهانی وەربگرین و ئەوە شتێک بوو کە بە دەستمان هێنا . سەرۆک وەزیرانی لوبنان سەبارەت بە پەیوەندیەکەی لە گەڵ حیزبوڵڵا وتی دوستایەتی لە گەڵ حاج موحەمەد ڕەعد سەرۆکی فڕاکسیونی حیزبوڵڵا لە پارلەمان بۆ من زۆر گرینگ و پڕ بایخە . من لە ئەو و حیزبوڵڵا پێشوازی دەکەم و دەرکەکانی حکومەتی من بەردەوام بۆ ناوبراو ئاوەڵایە .