کاردانەوەی توندی حیزبوڵڵای لوبنان بەرامبەر بە هەڕەشە ی پڕکێشانەی نێردەی ئەمریکا لە دژی لوبنان
نوێنەری حیزبوڵڵای لوبنان ئەو هەڕەشە پڕکێشانەی نێردەی حکومەتی ترەمپ سەبارەت بە لکاندنی لوبنان بە سوریا بە ئاماژەیەک بۆ سروشتی پاوانخوازانەی ئەمریکا زانی و داوای لە حکومەتی لوبنان کرد هەڵوێستێکی پتەو بەرامبەر ئەم هەنگاوە دەستێوەردانەی ئەمریکییەکان بگرێتەبەر.
ئیبراهیم ئەلمووسەوی لە کاردانەوە بە لێدوانی پڕ کێشانەی ئەم دواییەی نێردەی ئەمریکا سەبارەت بە لکاندنی لوبنان بە سوریا وتی: ئەوەی نێردەی ئەمریکا نایزانێت ڕاستیی لوبنانە؛ کە لوبنان وڵاتێکە کە تەسلیمی هەڕەشەکان نابێت و مامه ڵە لەسەر سەروەری خۆی ناکات. ئەو پەرلەمانتارەی لوبنان جەختی لەوە کردەوە: لوبنان وڵاتێکە لە پێناو پاراستنی کەرامەت و سەروەری خۆی /بە خوێنی منداڵە شەهیدەکانی خاکە که ی ئاو داوە. لوبنان هەرگیز تەسلیمی فەرمانی ئەمریکا و هەڕەشەکانی دوژمنی زایۆنی نابێت. ئەو نوێنەرەی حیزبۆڵڵا دەشڵێت: هەرجارێک گوێمان لە بەیاننامەیک یان هەڵوێستێکی سەیر دەبێت کە بە پێچەوانەی سەرەتاییترین ڕێساکانی لۆژیک و بنەماکانی سیاسەت و دیپلۆماسیە و هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ ڕاستییە مێژووییەکاندا نییە، بەتەواوی تێدەگەین کە لەلایەن حکومەتی ئەمریکا یان یەکێک لە بەرپرسەکانییەوە دەرچووە.