حیزبوڵڵا : ڕادەست کردنی چەکی خۆڕاگریی هاوکات لەگەڵ درێژەی داگیرکاریی مومکین نییە
جێگری سەرۆکی مەکتەب سیاسی حیزبوڵڵا بە جەخت کردن لەسەر پابەند بوونی ئەو بزووتنەوەیە بەستراتیژی بەرگری و ڕوڵی خوڕاگریی لە پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی لوبنان وتی ڕادەست کردنی چەکی خۆڕاگریی هاوکات لەگەڵ درێژەی داگیرکاریی قەبووڵکراو نییە .
. "مەحمود قەماتی" جێگری سەرۆکی مەکتەب سیاسی حیزبوڵڵا ی لوبنان وتی: شێخ نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا، هۆشداری سەبارەت بە فیتنە و پیلانگێڕی داوە و جەختی لەوە کردەوە کە بڕیاری ڕادەستکردنی چەکی خۆڕاگری کۆمەڵگای لوبنان بەرەو فیتنە و پیلان دەبات. ناوبراو ڕایگەیاند کە هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا مەترسیدار نەبووە وتیشی : بەڕێزیان وتیان ئەگەر ناچار بین، ئامادەین جیهاد و شەڕێکی هاوشێوەی کەربەلا ئەنجام بدەین . قەماتی لە درێژەدا جەختی کرد: خۆڕاگری هێڵی یەکەمی بەرگرییە لە بەرامبەر هەڕەشەکان بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی جیهانی عەرەبی و دەبێت هەرلەو چوارچێوەیەدا دانی پێدا نرێت .ناوبراو گوتیشی ئێمە لە لوبنان لەبەردەم تێکهەڵچوونی ناوخۆییدا نین.